فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی بهشی گواستنەوە لە ئاڵمان
چوارشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۱   |  22-02-2023

پاش مانگرتنی گه‌وره‌ی پێرسۆنێلی فڕۆكه‌خانه‌ی فڕانكفۆرت، كرێكارانی به‌شی گواستنەوەی “هانووفێر” و ئه‌یاله‌تی “نیدرزاكسن” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌گه‌ڵ مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌دانی به‌شی گواستنەوەی شاری “هانووفێر” و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر‌ی له‌ ئه‌یاله‌تی “نیدرزاكسن” كه‌ به‌دوای بانگه‌وازی ئیتحادیه‌ی كرێكاری “وردی” ئه‌نجام دراوه‌، كار و چالاكییه‌كان له‌ هانووفێر ڕاگیراوه‌ و مانگرتن ئه‌و شاره‌ی فه‌له‌ج كردووه‌. به‌هه‌زاران كرێكار و كارمه‌ندی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی خزمه‌تگوزرای به‌ تایبه‌ت به‌شی هاتووچۆ، پاش مانگرتن ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان له‌ شه‌قامه‌كانی هانووفێر دژبه‌ كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌ڕێوه‌ برد و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠.٥٪ی ئاستی حه‌قده‌ست بۆ زیاتر له‌ ٢ ملیۆن و نیو كارمه‌ندی به‌شی ده‌وڵه‌تی و فیدڕاڵ به‌ ڕێژه‌ی ٥٠٠ یۆرۆ و هه‌روه‌ها پێدانی كۆمه‌ك هه‌زینه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌ ڕێژه‌ی ٢٠٠ یۆرۆ و به‌ستنی قه‌راردادی به‌ كۆمه‌ڵی ١٢ مانگه‌ بوون.