مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری نه‌یشابوور
شەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۱   |  18-06-2022
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شی خاوێنكردنه‌وه و پاراستنی پاركه‌كانی شارەداری نه‌یشابوور، بە هۆی ئالوگۆرپێک نەهاتن لە بارودۆخی پیشه‌ییان له گرێبه‌ستیه‌وه بۆ ڕەسمی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی مانگرتوو، لانیكه‌م ٧٠ كه‌س له ٣٦٠ كرێكاری شاره‌داری نه‌یشابوور به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی له‌و شاره‌داریه‌دا خه‌ریكی كارن و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و سه‌ردانیان بۆ لای لایه‌نی پێوه‌ندیدار، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌یان هەڵنەگیراوە. جێگای ئاماژه‌یه له كۆبوونه‌وەی كرێكارانی مانگرتوو ڕاگه‌یندووه؛ هه‌تا كاتی جێبه‌جێ بوونی داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.