فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی بووتان
چوارشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۲   |  27-12-2023

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانبار، كرێكارانی شیركه‌تی بووتان له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خراپی پیشه‌یی و بەڕێچوونیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆمەڵێک لە كرێكارانی بەشی بەرهەمهێنان و مۆنتاژی شیركه‌تی بووتان بە مانگرتن و کۆبوونەوی ناڕەزایەتی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.