مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی دلتا مەکران له چابه‌هار
سێشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۲   |  09-01-2024
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی په‌یمانكاری دلتا مەکران له پترۆشیمی نگینی چابه‌هار، له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی نالەباری پیشه‌یی و بەڕێچوونیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له بارودۆخێكی سەخت و دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر دەبەن. پێشتریش چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام خاوه‌نكار ته‌نیا به‌ڵێنی درۆی پێ داون و هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.