ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان په‌یوه‌ست به‌مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ئێران، كرێكارانی كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هانیش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و دروشمی “كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كارخانه داده‌خرێت”یان به‌رز كرده‌وه و هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه تێكه‌ڵ به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كان ده‌بن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی سیمانی دزیچهی ئیسفه‌هان، كارخانه‌ی ئالۆمینیۆمی “ئه‌لمه‌هدی” به‌نده‌رعه‌باس، پترۆشیمی كوردستان و پڕۆژی سازكردنی شۆقه‌كانی نیشته‌جێبوونی پێرسۆنێلی ئه‌رته‌ش، په‌یوه‌ست به‌مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ببوون.