فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی پارس مینو
دوشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۱   |  14-11-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی پارس مینو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی پارس مینو خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دانی حه‌قی بیمه‌ و حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیانن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند؛ كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان نه‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكرانه‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن.