مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ئێسنوا لە ئیسفه‌هان و بازاڕیانی فیرووزئاباد
هەینی ۲۹-۰۷-۱۴۰۱   |  21-10-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی ئێسنوا ی ئیسفه‌هان و بازاڕیانی فیرووزئابادی فارس له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووا كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پترۆشیمی عه‌سلوویه و پارسی جنووبی، كرێكارانی فوولادی نه‌یریز، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په و كامیۆندارانی یه‌زد دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ست به‌مانگرتنی گشتی بوون و تا ده‌روات ئه‌و مانگرتنه برینتر ده‌بێته‌وه.