مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر له تاران
شەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۱   |  25-06-2022
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ری تاران، له‌ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی ناڕازی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنیان دابوو كه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی پوورشپهڕ و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان پهردهاخت ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا هیچكام له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی شیركه‌تی دارووگه‌ر سێ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وهدواكهوتووه و ده‌ڵێن: له‌م باروودۆخه خراپه ئابووریه‌دا به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ژیان و گوزەرانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.