ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون، به مانگرتن له شوێنی كاره‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٧ كه‌س له هاوكارانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی دەستبەجێی ئه‌و كه‌سانه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگری كردن له چوونه‌سه‌ركاری یه‌كێك له هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و دواتر له لایه‌ن خاوەنکارەوە هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران و زیندانی كردنیان لێكراوه. جێگای ئاماژه‌یه پاش پێداگری كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان، هێزەکانی ئینتزامی رژیم ڕژاوەتە شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه و ٧ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوە.