فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی كوشتارگه‌ی خۆڕه‌م ئاوا
شەممە ۳۰-۰۷-۱۴۰۱   |  22-10-2022

كرێكارانی كوشتارگه‌ی گوڵشه‌نی خۆڕه‌م ئاوا ڕۆژی جومعە ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا كرێكارانی پترۆشیمی عه‌سلوویه‌، كرێكارانی پارسی جنووبی، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، كرێكارانی فوولادی نه‌یریز، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ و كامیۆندارانی یه‌زد و به‌نده‌ر عه‌باس و ئێستاش كرێكارانی كوشتارگه‌ی گوڵشه‌نی خۆڕم ئاوا په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون و تا ده‌ڕوات ئه‌و مانگرتنه‌ گشتییه‌ به‌رینتر ده‌بێت.