مانگرتنی كرێكارانی كووره‌خانه‌كانی خشتپه‌زی له ته‌ورێز
هەینی ۰۳-۰۴-۱۴۰۱   |  24-06-2022
ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپه‌ڕ، کرێکارانی کوورەخانهكانی خشت لە تەورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حهقدهستەکانیان و خراپی بارودۆخی ژیانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه مانیان گرت.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی مانگرتوو، خاوەن کورەکان دەڵێن: پێویستە بەپێی ئاستی حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردوو کاربکەن و ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێت، واز له‌كار بێنن و بڕۆن. به‌وته‌ی كرێكاران، به‌م بڕه پاره‌یه ناتوانین ژیان به‌سه‌ر به‌رین و بنه‌ماڵه‌كانمان له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. جێگای ئاماژه‌یه كه ژمارەی کوورەخانهكانی تەورێز نزیکەی ٢٠٠ تا ٣٠٠ کورەیە کە هەر کورە چوار بۆ پێنج بنەماڵە تێیدا کار دەکەن وناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیش هیچ چاودێرییه‌كیان به‌سه‌ر خاوه‌نكارانه‌وه نییه.