مانگرتنی كرێكارانی ماشین سازی مۆرەتەب له تاران
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022
ڕۆژی دووشەممە ٧ی سه‌رماوه‌ز، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام کرێکارانی شێركه‌تی ماشین سازی مۆرەتەب به‌هۆی دواخرانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی ماشین سازی “موڕه‌ته‌ب” به‌هۆی دواخرانی ٩ مانگ حه‌قده‌ست چه‌ند جاری تریش ده‌ستیان له كار كێشابۆوه به‌ڵام پاش دانی به‌ڵێنی دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و دوای چەند ڕۆژێک بۆیان دەرکەوت کە ئەو بەڵێنانەی لەلایەن به‌رپرسانه‌وه دراوە فریون و تەنیا بۆ کۆتایی پێهێنانی مانگرتنەکە بووه و دوای ئەوەی بەڵێنە درۆییه‌كان ڕوون بوونەوە، كرێكارانی شێركه‌ته‌كه به‌رده‌وام له ڕۆژی شه‌ممه‌وه له مانگرتن دان.