فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی وێزگه‌ی ٩٠٠ مێگاواتی داڵاهووی كرماشان
سێشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۱   |  04-10-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی وێزگه‌ی ٩٠٠ مێگاواتی داڵاهوو له‌ ئوستانی كرماشان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێ نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.
به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكاران، زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ كه‌ دوو توربینی ئه‌و وێزگه‌یه‌ كار ده‌كات و وێڕای هه‌بوونی ده‌یان كێشه‌ به‌هۆی گه‌مارۆكانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، كرێكاران به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆیان كارووباره‌كه‌یان به‌ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام خاوه‌نكاری شیركه‌ت ماوه‌ی دوو مانگه به‌بیانووی جۆراوجۆر له‌ پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران خۆده‌بوێرن.