فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی كرماشان
سێشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۱   |  10-05-2022

كرێكارانی پترۆشیمی ”بێستوون” لە كرماشان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گوڵان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ستەکان و نەدانی ”حه‌قی به‌هره‌وه‌ری” ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. جێی ئاماژەیە کە كرێكارانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی پترۆشیمی كرماشان ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌و پترۆشیمیه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. ڕۆژی ڕابردووش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندوە کە: ”تا گه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن ئه‌ده‌ن.”