مانگرتنی كرێكارانی پترۆشیمی گه چساران
سێشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۱   |  07-03-2023
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پترۆشیمی گه‌چساران لە دژی جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی بەدەستمان گەیشتوون، كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی پترۆشیمی گه‌چساران له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی بارودۆخی بەڕێچوون و جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی كارخانه ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراهكانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.