فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نەوتی ده‌شتی عه‌باسی دێهلۆڕان
چوارشەممە ۱۴-۰۲-۱۴۰۱   |  04-05-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی ناوچه‌ی ”ده‌شتی عه‌باس”ی شاری دێهلۆڕان سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌ركردنی گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مپه‌ینی (١٠–٢٠)، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت. كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودانن. كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ ئێستادا ٢٤ ڕۆژ كار ده‌كه‌ن و ته‌نیا شه‌ش ڕۆژ پشوودانیان هه‌یه‌. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌ پێی به‌خشنامه‌ی وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم، پێویسته‌ خاوه‌نكار حه‌قده‌ستی كرێكاران زیاد بكات، به‌ڵام هێشتا هیچ گوڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیاندا نەهاتوە.