مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری بانە
سێشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۲   |  28-03-2023
ڕۆژی سێشەممە ٨ی خاکەلیوە، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری بانە بە هۆی نەدرانی حەقدەستەکانیان و هەروەها بێڕێزیکردن پێیان و سەرکوتی هەڵسووڕاوانی فەرهەنگی لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە، لە پێش بینای ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە کۆبوونەوە و مانیان گرت.
ئەو بەشە لە مامۆستایان، جیا لەوە کە حەقدەستی مانگانەیان پێ نەدراوە، لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمیشەوە بێڕێزییان پێ کراوە، هەروەها بەرەوڕووی هەڕەشە بوونەتەوە.
ئەو مامۆستایانە بە نووسینی دروشم و ڕاوەستانیان لە پێش ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری بانە ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی پێوەندیدار بوون.