
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤، ٤ هەزار کرێکاری شیرکەتی ئاڵمینیۆمی ئەراک، لە ناڕەزایەتیی بە سەرنج نەدانی بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت بە خواستەکانیان، یەکگرتووانە دەستیان لەکار کێشایەوە و لە حەساری ئەم کارخانەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، مانگرتن لە خواردنی ئەم کرێکارانە ٤٠ ڕۆژی تێپەڕاندووە و بەڕێوەبەرایەتی شیرکەت بە جێگەی وەڵامدانەوە بە خواستەکانیان، خوازیاری بەدواداچوونی قەزایێ بۆ ژمارەیەک لە کرێکاران بووە. ئەم کرێکارانە کە ژمارەیان ٤ هەزار کەس دەبێ خواستەکانیان بەمجۆرە ڕاگەیاندووە: “پێداچوونەوە و بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “درانی سەروەختی حەقدەستەکان”، “نوژنکردنەوەی کەرەستە لەکار کەوتووەکان بەمەبەستی پێشگرتن بە تەعتیل بوونی کارخانە”، “ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی ئەمنییەتی کار”، “کۆتایی هێنان بە گوشارکانی بەڕێوەبەرایەتی” و “وەلانانی سەهامدارانی گشتی کە بەهۆی بەرژەوەندییەکانیان، شیرکەتیان بەرەو ئیفلاس هێنان کێشاوە”.