مانگرتنی پزیشکان و کادری دەرمانی لە ئیسڕائیل
پێنجشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۲   |  27-07-2023
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، پزیشکان و کادری دەرمانی ئیسڕائیل لە نیوەشەوی سێشەممە ٣ی گلاوێژەوە، لە ناڕەزایەتیی بە پەسەندکرانی چەندین مادە لە گەڵاڵەی چاکسازی یاسای دەسەڵاتی دادپەروەری لە لایەن دەوڵەت، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیووز، پزیشکان ڕایانگەیاندووە، قۆناغی یەکەمی مانگرتنەکەیان ٢٤ کاتژمێر دەبێت و لەئەگەری وەڵامنەدانەوە پێیان، دەسە دەدەنە مانگرتنی درێژخایەن تر. هەر لەم پێوەندەدا، زۆربەی چاپەمەنییەکانی ئیسڕائیل، بە نیشانە دەربڕینی ناڕەزایەتیی، لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکانیان بەشێوەی تەواو ڕەش بڵاوکردووەتەوە و لەسەردێرەکەی نووسیویانە، “ڕۆژێکی ڕەش بۆ دێمۆکڕاسی ئیسڕائیل.”