ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان كه به‌شێوه‌ی كاتی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وایرۆسی كۆرۆنا له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستیان به كار كردبوو، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئەمنییەتی کاری له به‌ردەم ساختمانی ئوستانداری و دانیشگای زانستی پزیشكی زه‌نجان كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایەتیان بەرێوە برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی ناڕازی به‌هۆی هه‌بوونی جیاوازی له شێوازی دامه‌زراندنیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕییوه و ڕایانگه‌یاندووه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له هاوکارەکانیان به بیانووی ئه‌ندام بوون له ڕێكخراوی به‌سیج و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ڕژیمه له نه‌خۆشخانه‌كان دامه‌زراون و ئه‌وانی دیكه كه په‌یوه‌ندییان به‌و ناوه‌ندانه‌وه نه‌بووه داواكاریه‌كانیان پشتگوێ خراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و په‌ره‌ستارانه‌ی كه له كاتی كرۆنادا له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان دامه‌زراون له ئه‌گه‌ری فه‌رمی نه‌بوونه‌وه‌یان له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری ده‌ركردنیان هه‌یه.