فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی پێنج ڕۆژەی کرێکارانی بەشی گواستنەوە لە لەندەن
یەکشەممە ۱۶-۰۶-۱۴۰۴   |  07-09-2025

ئەندامای یەکێەتیی ڕێگای ئاسن، دەریاوانی و گواستنەوەی گشتی لەندەن، بە مەبەستی بردنەسەرێ حەقدەستەکانیان، مانگرتنێکی پێنج ڕۆژەیان دەست پێکردووە.
ئەم کرێکارانە هەروەها، خوازیاری ٣٢ سەعات کار لە حەفتە بوون. شایانی باسە، مێترۆی لەندەن لەمڕۆوە هەتا پێنجشەممە چالاکییەکانی ڕادەگیرێت. ئەمە یەکەم مانگرتنی سەرتاسەری مێترۆی لەندەنە لەدوای مارسی ٢٠٢٣وە. جێگای ئاماژەیە، رێکخراوی گواستنەوەی گشتی لەندەن، پێشنیاری چوونەسەرەوەی ٣ و ٤دەهۆمی لەسەدی حەقدەستەکانی کردووە، بەڵام داواکاری ٣٢ سەعات لە حەفتەی قەبووڵ نەکردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمە کرداری و جواب دەرەوە نییە.