مانگرتنی پەرەستارانی نەخۆشخانەی ئەقلید لە پارێزگای فارس
پێنجشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۳   |  15-08-2024
پەرەستارانی نەخۆشخانەی “ئەقلید” لە پارێزگای فارس، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازیی لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە، لەئاست “پەرداخت نەکرانی دادپەروەرانەی تەعرفە”، “نەدرانی کارانە”، “زێدەکاری زۆرەملێ” و “پێشێل کرانی مافەکانیان”، ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەم جۆرە پەیوەست بوون بە مانگرتنی سەرتاسەری پەرەستاران لە شارەکانی دیکەی ئێران.