
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لەناو خۆوە بەدەستمان گەیشتوون، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، دووکانداران و بازاڕییان لە شارەکانی کوردستان لەوانە سەقز و دیواندەرە، هاوکات لەگەڵ لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، مانیان گرتووە و لە کردنەوەی بازاڕ و دووکانەکان خۆیان بواردووە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە سێهەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە چەکی قورس لە شەقامەکانی شاری سەقز جێگیر کرابوون و ئەمەش کەشێکی ئەمنییەتی توندی بەسەر ئەمشارەدا زاڵ کردبوو. هێزەکانی ڕژیم بە ئامانجی ترساندنی خەڵک لە ساڵیادی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە شێوەی بەربڵاو لەئاستی شاری سەقز بە چەکی دۆشکا خەریکی مانۆر دان بوون. هەروەها لە سەرجەم جادەکانی سەر بە شاری سەقز، خاڵی پشکنین داندرابوو و بە وردی خەڵکیان چاوەدێری دەکرد.