مانگرتنی کرێکارانی دەرکراوی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر لە ئیلام
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، کرێکارانی پەیمانی دەرکراوی شیرکەتی ئەرغەوان گوستەر لە پێترۆشیمی ئیلام، بۆجارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی پەیمانی دەرکراوی شیرکەتی “ئەرغوان گوستەر”، لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانیان لە پێترۆشیمی ئیلام و هەروەها خواستی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار، لە بەرامبەر شیرکەتی “پیشەسازی پێترۆشیمی خەلیجی فارس” دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.