فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی زەوب ئاهەنی ئیسفەهان
سێشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۱   |  15-11-2022

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، کرێکارانی شیرکەتی زەوب ئاهەنی ئیسفەهان لە بەشە جوراوجۆرەکانی ئەو شیرکەتە لە نارەزایەتی بە جێبەجێ نەبوونی خواستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن و کۆبوونەوەی نارەزایەتی.
ئەم مانگرتنە بە پێی بانگەوازی پێشتر ڕاگەیەندراوی کرێکاران بەرێوە چوو. پێویستە بگوترێ کە کرێکارانی بەشی کەکسازی ئەم شیرکەتە لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی خەزەڵوەر مان گرتن و ناڕەزایەتیان بەرێوە برد و بەڕێوەبەرانی شیرکەت بە ڕاگەیاندنی بارودۆخی خراپی مالی، داواکاری کرێکارانیان پشتگوێ خست. کریکاران خوازیاری چوونەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکان، بەکردەوە دەرهێنانی گەڵالەی هاوسانسازی هەلی کار و خواستەکانی تریان بوون.