ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی مانگی گوڵان مانگرتنی سەرانسەریی کرێکارانی سەنعەتی نەوت و گاز و پێترۆشیمی لەپێناو وەدیهێنانی خواستی خێرای بردنەسەری ٧٩ لەسەدیی حەقدەست و بیست و ڕۆژ کار و دە ڕۆژ پشوو، بۆ چواردەهەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی بوو. لە حاڵێکدا کە کرێکاران لە بارودۆخی دژواری ژیانیاندا یەکگرتووانە لەسەر ئیدامەی مانگرتن هەتا گەیشتن بە خواستەکانیان پێداگری دەکەن، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی مۆرە و دەست و پێوەندەکانییەوە و بە گرتنەبەری تاکتیکی فریوکارانە هەوڵ دەدات لەناو ڕیزەکانی کرێکاراندا تەفرەقە دروست بکات و ئەم مانگرتنە تێکبشکێنێت. لە بارودۆخێکدا کە میدیاکانی حکوومەت بە پیلانی بێدەنگیلێکردن دژایەتی لەگەڵ ئەم مانگرتنە دەکەن، هەواڵنێریی فارس سەربە سپای پاسداران ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی مانگی گوڵان نووسیی: “بە چاوەدێری و لێکۆڵینەوەی سەربازانی گومنامی ئێمامی زەمان لە دەزگای ئیتلاعاتی و ئەمنیەتیی ئۆستانی بوشێهر و بە پشتیوانی و کردەوەی لێبڕاوانەی دەزگای قەزایی، ژمارەیەک لە پەیمانکارانی تاوانبار لە بەشی دابینکردنی هێزی کار بۆ پڕۆژەکانی پارسی جنوبی، ئیحزار و دەستبەسەرکران”. ئەم هەواڵنێرییە ئەمنیەتییەی سپا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم پەیمانکارانە دەنووسێ: “هۆکاری سەرەکیی دەستبەسەرکردنیان، تاوانی جۆراوجۆر لە بواری کرێکاری، پشتیوانی لە بانگەواز و کردەوەی زیدی ئینقلاب و پێکهێنانی مانگرتن لە پڕۆژەکانی پارسی جنوبی بووە.” ئەم هەواڵنێرییە لەسەر درێژەی بانگکردن و دەستگیرکردنی پەیمانکارانی موتەخەلف لە ڕۆژانی داهاتوودا تەئکیدی کردووە.
سپای پاسداران کە ئامرازە سەرەکییەکانی دەسەڵات لە حکوومەتی ئیسلامیی سەرمایەدارانی بەدەستەوەیە سەرەتا بە تاکتیکی هەڕەشەی دەرکردنی کرێکارانی مانگرتوو و دامەزراندنی کرێکارانی تازە هاتە مەیدان و ئێستاش بەم تەبلیغاتە درۆیین و فریوکارانەیە لەلایەکەوە بەنیازە ژمارەیەک پەیمانکاری موتەخەلف بە هۆکاری سەرەکیی ئەو بارودۆخە فەلاکەتبارەی کە بەسەر دەیان هەزار کرێکاری پڕۆژەیی سەنعەتی نەوت و گازدا سەپاوە پێناسە بکات و لەلایەکی دیکەشەوە بە نیسبەتدانی مانگرتنی کرێکاران بە بانگەوازێ “زیدی ئینقلاب”، دەیهەوێ بۆ چالاکانی کرێکاری و سازماندەرانی مانگرتن پەرەوەندەی ئەمنیەتی دروست بکات. سپای پاسداران لە حاڵێکدا ئەم پڕوپاگەندایەی خستووەتە ڕێ کە كرێكارانی ئه‌م ناوه‌ندانه نزیكه‌ی ٣٠ ساڵه له هێڵی پێشه‌وه‌ی په‌لاماری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دان بۆ هه‌رزان كردنی هێزی كار. یه‌كێك له گرینگرین سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌مایه له ئێران پاش قۆناخی شه‌ڕی ئێران و عێراق كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی ڕه‌فسه‌نجانی و خاته‌مییه‌وه به‌كرده‌وه ده‌رهات، كاتی كردن، كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران و هه‌رزان كردنی هێزی كاری سه‌نعه‌تی نه‌وت و پاشان پێترۆشیمی بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به پڕۆژه‌ی كارمه‌ند كردنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پاش چه‌ند ساڵ به سه‌پاندنی خانه‌نشینی پێشوه‌خت و كڕینه‌وه‌ی ئیجباری و سیاسه‌تی بێكاركردن، له سه‌نعه‌تی نه‌وت به شێوه‌ی به‌ربڵاو، ئه‌و سیاسه‌ته به‌كرده‌وه ده‌رهات. پاشان به پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت به وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌شێكی زۆر له چالاكی و پیشه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌وانه پاڵاوتن، بڵاوكردنه‌وه، گواستنه‌وه‌ی ماده نه‌وتیه‌كان و به‌رهه‌مه‌كان و هه‌روه‌ها ڕۆن سازی و مه‌زروف سازی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه و نۆژنكردنه‌وه، به شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان سپێردرا. شیركه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی ژێرده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وت به دانی پاره‌ی كه‌ڵان به شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان، واسته‌چیه‌تی و ده‌ڵاڵییان په‌ره‌پێدا و به‌هه‌موو جۆرێك خۆیان له دابین كردنی مافی كرێكاران له بوار حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه و كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی، دزییه‌وه.
به پێی ئاماره‌كان، سه‌نعه‌تی نه‌وت له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌د، ٩٠ هه‌زار هێزی كاری ڕه‌سمی و ١٦٠ هه‌زار هێزی كاری ناڕه‌سمیی و كاتیی بووه، واته نزیكه‌ی ٦٤ له‌سه‌د و به پێی ئاماره سه‌ربه‌خۆكان نزیكه‌ی ٧٥ له‌سه‌دی كرێكاران، قه‌راردادی كاتی‌یان هه‌یه. له پێترۆشیمیه‌كانیش پتر له ٥٠ له‌سه‌دی كرێكاران، قه‌راردادی كاتی‌یان هه‌یه و ئه‌م ڕه‌قه‌مه‌ش له ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام ڕۆیشتووه‌ته سه‌رێ. په‌ره‌پێدانی ئه‌م قه‌باره‌یه له قه‌راردادی كاتی، یه‌كێك له هه‌وڵه مێژووییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری له ئێران، بۆ هه‌رزان كردنی هێزی كار، به‌ئه‌ژمار دێت. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی پتر له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو، به كرده‌وه دژه كرێكاریه‌كانی، بابه‌تی ڕێكخستنی و ڕێكخراوبوونی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاریی، له‌و دوو سه‌نعه‌ته سه‌ره‌كیه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌لێك كۆسپ و به‌ربه‌ست به‌ره‌وڕوو كردووه. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا كرێكارانی دامه‌زراوی ئه‌م ناوه‌ندانه، به‌رده‌وام له‌ژێر چاوه‌دێر و كۆنتڕۆڵی توندی حه‌راسه‌تدا بوون كه خۆی ژێرفه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه. هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌ستبه‌سه‌ر و یان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی حه‌راسه‌ت به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن چالاكانی كرێكاری، به‌خاتری په‌یوه‌ندی گرتنیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه، به توندی بخه‌نه ژێر چاوه‌دێرییه‌وه. هه‌ربۆیه مانگرتنی یه‌كپارچه و هاوئاهه‌نگی پتر له ١٠٥ پاڵاوگه، شیركه‌ت، وزه‌خانه و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان له سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی، به‌و ڕه‌نگدانه‌وه میدیاییه‌ی كه بوویه‌تی، نیشانه‌ی هێز و توانای ئه‌م به‌شه له كرێكارانه و خاڵێكی وه‌رچه‌رخانه له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران‌دا.
له باردووۆخی ئێستادا كه مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی، ١٤مین ڕۆژی خۆی وه‌پشت سه‌ر ده‌نێ، پاراستنی یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی كرێكاران یه‌كێك له گرینگرین ئه‌ركی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری له جه‌ریانی ئه‌م مانگرتنانه دایه. له ئێستادا كه پتر له ١٠٥ پاڵاوگه، شیركه‌ت، وزه‌خانه و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان له مانگرتندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر گوشاره‌كان و پاراستنی په‌یوه‌ندیی نزیكی كرێكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كان و ده‌خاڵه‌ت دانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وان له بڕیاردان نیسبه‌ت به هه‌رجۆره ئاڵوگۆڕێكی تازه كه پێش دێت، ڕه‌مزی پاراستنی یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی كرێكارانه. پێویستە لەم مانگرتنەدا کۆبوونەوەی گشتیی کرێکاران بەرێوەبچێت و بەردەوام کرێکاران لە دوایین ڕووداوەکان ئاگادار بکرێنەوە. تەنیا لەم ڕێگەوەیە کە دەکرێت پیلانی دەوڵەت و خاوەنکاران بۆ پشتگوێخستنی داخوازیی کرێکاران و فریو و تاکتیکەکانیان بۆ تەفرەقەنانەوە و تێکشکاندنی مانگرتن پووچەڵ بکرێتەوە.
وتەی ڕۆژ: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە