مانگرتنی کرێکارانی شارەداریی بۆرازجان
پێنجشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۴   |  24-04-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارانی خزمەتگوزاری شاریی و پارکبانانی شارەداریی بۆرازجان لە پارێزگای بووشێهر، لە ناڕەزایەتیی بە کەم کرانەوەی حەقی زێدەکاری و نەمانی ڕۆژی تەعتیلیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر بینای شارەداریی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، بەهۆی ئەم مانگرتنەوە، ڕەوتی خاوێن کردنەوی شاریی پەکی کەوتووە و زبڵەکان لەئاستی شاردا لەسەر یەک کەڵەکەبوون. کرێکارانی ناڕازیی خوازیاری پێڕاگیشتنی خێرا بە کێشە و گرفتەکانیان و هەروەها بارودۆخی کاریان و درانی حەقدەست و مەزایای تەواو بوون.