مانگرتنی کرێکارانی شارەداریی سەربەندەر
دوشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۳   |  10-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شارەداریی سەربەندەر، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی جۆزەردان، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی سەربەندەر، لەئاست دواخرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها تێنەکرانی حەقی بیمەکانیان، لەبەرامبەر بینای شارەداریی سەربەندەر، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە خواستەکانیان بوون.