مانگرتنی کرێکارانی شارەداری ئیلام
سێشەممە ۳۱-۰۳-۱۴۰۱   |  21-06-2022
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، له‌به‌رده‌م به‌شی موتوری شاره‌داری ئیلام كۆبوونه‌وه و نارەزایەتی خۆیان دەربڕی.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری پێدانی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاند: له بارودۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین و به هۆی وەرنەگرتنی حه‌قی بیمه‌كانیان تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری له ساڵی ١٤٠١دا هیچ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یه‌كی نەداوه و تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه به مانگرتنەکەیان دەدەن.