فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی شارەداری ئەهەر
یەکشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۱   |  22-05-2022

رۆژی شەممە ٣١ی گولان ،کرێکارانی بەشی مۆتۆری، بەشی پاککەرەوە و شۆفیرانی بەشی خزمەتگوزاری و عومرانی لە نارەزایەتی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان چەندین کاتژمێر دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت. یەکێک لە کرێکارانی مانگرتوو رایگەیاند: “حەقدەستی مانگی رەشەممەی بەشێک لە کرێکاران دراوەو باقیەکەی هێشتا نەدراوە و هەروەها تا ئیستا چارەنووسی حەقدەستەکانی مانگەکانی خاکەلێوە و گولان ناڕوونە و بە هیچکام لە کرێکاران نەدراوە”.
شایانی باسە کە کریکارانی زۆریەک لە شارەداریەکان بە هۆی بارودۆخی خراپی ژیانیان و نەدان و وەدواکەوتنی حەقدەستەکانیان نارازین.