مانگرتنی کرێکارانی شارەداری نەڵۆس
چوارشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۱   |  10-08-2022
کرێکارانی شارەداریی “نەڵۆس “سەر بە شاری شنۆ بەهۆی دواکەوتنی حەقدەستەکانیان و خۆبواردنی
شارەداری لە پێدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت. ئەو کرێکارانە ماوەی
چواردە مانگە حەقدەستیان پێ نەدراوە و بەو هۆیەوە لە ڕۆژی شەممە ١٥ گەالوێژەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی
دەربڕین دژی ئەم بارودۆخە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
کرێکاران لە کوردستان و ئێران لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن و بەردەوام لە شار و پارێزگاکانی
ئێران و کوردستاندا سەبارەت بە چارەسەرنەکردنی بارودۆخی ژیان و کاریان ناڕەزایەتیی بەڕێوە دەبەن