مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی سایپا
چوارشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۰   |  09-03-2022
ڕۆژی چوارشەممە١٨ی ڕەشەممە کرێکارانی شیرکەتی سایپا بۆ دوهەمین ڕۆژی بەردەوام بەهۆی بارودۆخی سەختی ژیان و گوزەرانیان و لە خوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت. شایانی باسە سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو کرێکارانە لە ئیعتراز بە پێڕنەاگەیشتن بە داخوازییەکانیان، بەڵام هێشتا بەرپرسانی ئەو شیرکەتە وەڵامێکیان بە داخوازییەکانی ئەو کرێکارانە نەداوەتەوە.