مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی قاڵبی پیشەسازی سایپا
یەکشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۰   |  30-01-2022

ڕۆژی شەممە 9ی ڕێبەندان، نزیکەی 200کەس لە کرێکارانی هۆڵی یەکی شیرکەتی قاڵبی پیشەسازی سایپا، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داواکارییەکانیان، دەستیان دایە مانگرتن و لە درێژە بە کارەکانیان خۆیان بوارد.
بە پێی ڕاپورتەکان کرێکارانی ئەو شیرکەتە ناڕەزایەتی خۆیان بەبۆنەی دواخرانی پەرداختی حەقدەستەکانیان،نەبردنەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکانیان و دامەزراندنی کەسوکاری نزیک لە بەڕێوەبەری شیرکەتەکە دەربڕی.
شایانی باسە، بەڕێوەبەری ئەو شیرکەتە نزیکەی 100کەس لە کەسە هەرەنزیکەکانی خۆی بە شێوەی گرێبەستی دمەزراندوە، لە حاڵێکدا کە زۆرینەی کرێکاران بە پێشینەی کاری زۆرەوە هێشتا وەکوو پەیمانکار خەریکی کارن و ئەم بابەتە یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی ناڕەزایەتی ئەو کرێکارانەیە.