مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی وەزان لە ئێرانشار
دوشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۴   |  28-07-2025

کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی وەزان لقی ئێرانشار، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی وەزان، بەدەست لەکار کێشانەوە و کۆبوونەوە لە حەساری ئەم شیرکەتە، لەئاست سەرنج نەدانی بەرپرسان بە بارودۆخی نالەباری گوزەرانیان و پەرداخت نەکرانی مۆتاڵباتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵام دانەوەی بەرپرسانی شیرکەت بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.