فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی شیرکەتی چەرخێشگەر لە تەورێز
دوشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۳   |  03-02-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، کرێکارانی شیرکەتی چەرخێشگەر لە تەورێز، بەدوای وەڵامنەدانەوەی بەرپرسانی شیرکەت بە خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شیرکەتی چەرخێشگەر لەحاڵێکدا ئەمڕۆ دەستیان لەکار کێشاوەتەوە کە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر، بەڕێوەبەرانی ئەم شیرکەتە ڕایانگەیاندبوو، تا ١٠ڕۆژی داهاتوو  بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشە و گرفتی کرێکاران، هەنگاوی کرداری هەڵدەگرن. شایانی باسە، بەڕێوەبەرانی شیرکەت لەم ڕاستایەدا، زێدەکاری دوانیوەڕۆیانی ئەم کرێکارانەیان، هەڵوەشاندووەتەوە.