فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی فازی ١٤ی پارسی جنووبی
شەممە ۰۵-۰۷-۱۴۰۴   |  27-09-2025

ئەمڕۆ شەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارانی پاڵاوگەی فازی ١٤ی دامەزراوەی پارسی جنووبی، لە ناڕەزایەتیی بە بەڵێنە بێ بنەماکانی بەرپرسان و دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، مانیان گرتووە و هەروەها دەرگا سەرەکییەکانی ئەم پاڵاوگەیەیان بەستووە و پێشیان بە هاتووچۆی هەر تاکێک یاخود ئۆتۆمبێلێک گرتووە.
شایانی باسە، ئەم هەوڵە لەڕاستای ناکارامەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی و پێشێل کرانی  مافی کرێکاران بەڕێوەچووە. کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، بە وتنەوەی چەدین درووشمی ئێعتڕازی، وێڕای بایخ نەدان بە بەڵێنی بەرپرسانی شیرکەت، خوازیاری جێبەجێ کرانی خێرای خواستەکانیان بوون.