مانگرتنی کرێکارانی مۆبل سازی لە تاران
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، زیاتر له ١٨٠ كرێكاری كارخانه‌ی “موبل سازی ماندگار” له شاره‌كی سه‌نعه‌تی شه‌مس ئاوای جنوبی تاران، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایەتی، خوازیاری سەر لە نوێ دەست بەکار بوونەوەی ئه‌و كارخانه‌یه بوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ له ئاكامی ڕووداوێكدا ئه‌و كارخانه‌یه به‌ته‌واوه‌تی له نێو ئاگردا سووتا و ئه‌مه‌ش بووه هۆی بێكار بوونی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا داوایان له به‌رپرسانی ڕژیم كردووه كه له زیندووکردنەوەی ئه‌و كارخانه‌یه هاوكاریان بکەن كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.