فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی وێستگەکانی دابەش کردنی سووتەمەنی CNG لە تەورێز
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

کرێکارانی وێستگەکانی دابەش کردنی سووتەمەنی CNG، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی جۆزردانی ١٤٠٤، لەئاست پەرداخت نەکرانی حقووقەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم مانگرتنە بووەتە هۆی چۆڵبوونی وێستگە سەرەکییەکانی شاری تەورێز و پەککەوتنی ڕەوتی دابەش کردنی سووتەمەنی. شایانی باسە، کرێکارانی مانگرتوو ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای وادە و بەڵێنی بەرپرسان، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی پەرداخت کردنی حقووقەکانیان هەڵنەگیراوە. جێگای ئاماژەیە، لە ١٨ وێستگەی CNG شاری تەورێز، ١١ وێستگە هی پایانەی موسافیربەرییە، ٥ وێستگە هی سازمانی تاکسیڕانییە، یەک وێستگە هی سازمانی عەون بن عەلییە، یەک وێستگە هی شیرکەت واحێدی ئۆتۆبووسڕانی و یەک وێستگەش لە کۆنتڕۆڵی سازمانی پاشماوەکانی سەر بە شارەدارییە کە هەموویان لەژێر چاوەدێری شیرکەتە دەورەییەکانی شارەداریی چالاکی دەکەن.