مانگرتنی کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی تاران
پێنجشەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۱   |  27-10-2022
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کرێکارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی تاران دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ پاڵپشتی له خەباتی خه‌ڵکانی تێکۆشەری ئێران له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت.
به گوێرەی هەوالەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه کرێکارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شاری تاران بۆ پاڵپشتی له ئیعترازات و ئاخێزی جەماوەری خه‌ڵكی ئێران و بۆ په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كانه‌وه دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.