فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی پترۆشیمی مارونی ٥ی ڕامشیر
پێنجشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۲   |  29-02-2024

کرێکارانی پترۆشیمی مارونی ٥ی ڕامشیر رۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممە دەستیان دایە مانگرتن.
ئەم کرێکارانە لە سەردانی هەفتەی ڕابردووی فەرماندار و نوێنەری مەجلس و کاندیدی ئێستا، ڕێگرییان لە تێپەڕبوونی ئەو بەرپرسانە کرد و باسی حەقدەستە دواخراوەکانیان و برسێتی بنەماڵەکانیان بۆ کردن، بەڵام ئەو بەناو بەرپرسانە هیچ بایەخێکیان بە خواست و داواکاری و قسەی کرێکاران نەدا.
ئەم کرێکارانە کە لە مانگی سەرماوەزەوە هیچ حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە و بیمەکانیشیان بە تەئمینی ئیجتماعی نەدراوە، ئەمرۆ پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممە دیسان بڕیاریان دا کە مان بگرن.