مانگرتنی کرێکارانی پرۆژەیی داربەستی عەسەلویە
چوارشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۱   |  22-06-2022
رۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەر، کرێکارانی پرۆژەیی داربەست لە فازی ١٤ی عەسەلویە،لە نارەزایەتی بە جێبەجێنەکرانی خواستەکانیان و بە پیی بانگهێشتی پێشووتریان دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.
بە پیی راپۆرتەکان تا ئێستا کریکارانی شیرکەتەکانی پایەندان، شەهبازی، مەتوری و حاجی پور مانیان گرتووە. کرێکارانی پرۆژەیی داربەست لە پیشەی نەوت ، گاز و پێترۆشیمی خوازیاری ٢٠ رۆژ کار و ١٠ رۆژ پشوو لە مانگ دا و چوونەسەرەوەی ئاستی حەقدەستەکانیانن.