فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی پێترۆشیمی ئابادان
سێشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۱   |  27-12-2022

کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی ئابادان ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٥ی  بەفرانبار، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگیشتن بە خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.

کرێکارانی پێترۆشیمی ئابادان لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان و هەروەها ئەو شتەی کە ناویان دەنێن [ناردنی نامەی هەڕەشەئامێز لە لایەن حەراسەت]، ڕۆژی دووشەممە لە بەرامبەر دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەم دامەزراوەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە چوونەوە سەر کارەکانیان خۆیان بوارد. شایانی باسە، کرێکارانی ناڕازی ڕۆژی یەکشەممەش، دەستیان لەکار کێشابووەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی بوو.