مانگرتنی کرێکارانی پێترۆشیمی ئابادان
دوشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۲   |  30-10-2023
کرێکارانی پێیترۆشیمی ئابادان رۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەر، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی پێترۆشیمی ئابادان، لە ئاست “دانی حەقدەستی لەڕادەبەدەر بە بەڕێوەبەران” و “دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان” لە بەرامبەر وروودی ئەم ناوەندە دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی ئەم دامەزراوەیە بوون.