فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی پێترۆشیمی کاروون لە ماەشەهر
دوشەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۳   |  23-12-2024

کرێکارانی دائێمی بەهرەبەرداری پێترۆشیمی کاروون لە ناوچەی تایبەتی ئابووری بەندەری ماەشەهر، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی بەفرانبار، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی، خواستەکانی خۆیان لە ٢٠ مادە بە بەڕێوەبەری شیرکەت ڕاگەیاند و خوازیاری وەڵام دانەوە بە خواستەکانیان بوون. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەڕێوەبەرانی شیرکەت لە کاردانەوە بەم مانگرتنە خۆیان بواردووە و کرێکارانی ناڕازی هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێ، کرێکارانی شیفتی شەویش، پەیوەست دەبن بەم مانگرتنەوە.