فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی پەیمانی پێترۆشیمی ئیلام و کرێکارانی پێەرۆشیمی فەرئاب لە ئیسفەهان
چوارشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۳   |  12-06-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی ئەرغەوان گوستەر لە پێترۆشیمی ئیلام و کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی فەرئاب لە ئیسفەهان، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی “ئەرغوان گوستەر” لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانیان لە پێترۆشیمی ئیلام و هەروەها کرێکارانی پەیمانی شەرکەتی “فەرئاب” لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و بارودۆخی سەختی ژیانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.