مانگرتنی کرێکارانی پەیمانی کانگای مس درالو و فوولادی شایگان
دوشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۲   |  24-04-2023
ڕۆژی دووشەممە ٤ی مانگی گوڵان، کرێکارانی پەیمانی کانگای “مس درالو”ی کرمان و کریکارانی پڕۆژەیی شیرکەتی فوولادی شایگان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی گرووپی پەیمانی “عەلی ڕەحمانی” شاغل لە کانگای “مس درالو”ی کرمان و هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی پڕۆژەیی شاغڵ لە شیرکەتی فوولادی شایگان، لە ڕاستای خواستەکانی کەمپینی ٢٠_١٠ و بردنەسەرێی ٧٩ لەسەدی حەقدەستەکانیان بەپێی لیستی پێشنیار کراو، دەستیان لە کار کێشایەوە و شوێنی کارەکەیان جێهێشت.