فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی لە ئۆرووپا
هەینی ۱۷-۰۹-۱۴۰۲   |  08-12-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی سەرماوەز، کرێکارانی کارخانەکانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی لە هەندێ لە وڵاتانی ئۆرووپایی لەوانە، بریتانیا، فەڕانسە، هولەند و دانماڕک، بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی غەززە، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و مانیان گرتووە.
چوار کارخانەی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی کە پارچەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکان بۆ ئیسڕائیل بەرهەم دەهێنن، بە مانگرتنی هەزاران کەس لە ئەندامانی یەکێتیی کرێکاری کە لەژێر ناوی “کرێکاران بۆ فەلەستینی ئازاد” کار دەکەن، داخران. یەکێتییە کرێکارییەکان کە کارمەندانی بێهداشت، مۆعەلیمان، کرێکارانی بەشی وەرگرتنی میوان، خوێندکارانی زانکۆکان و هونەرمەندان لەخۆ دەگرێت، خوازیاری ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل و پشتیوانی دەوڵەتی بریتانیا لە ئاگربەستی هەمیشەیین.