فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی ئۆتۆمبێل سازی زامیاد
دوشەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۴   |  15-09-2025

سەرچاوەکانی کرێکاری ڕایانگەیاندووە کە کرێکارانی هێڵی بەرهەمهێنانی کارخانەی ئۆتۆمبێل سازی زامیاد هەڵکەوتوو لە جاددەی کۆنی کەرەج، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٤، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی مانگرتوو خوازیاری درانی حەقدەست و مەزایای دواخراویان لەوانە پاداشی کار، جیڕەی نەختی، پێداویستی گشتی و نەمانی زێدەکاری بوون. شایانی باسە، کرێکارانی مانگرتوو، لە حەساری ئەم کارخانەیە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەڕێوبەرانی شیرکەت بە خواستەکانیان بوون.