مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی رۆیا پلاستیکی کوردستان
چوارشەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۲   |  11-10-2023
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەر کرێکارانی کارخانەی رۆیا پلاستیکی کوردستان لە شەهرەکی سەنعەتی ژمارە یەکی شاری سنە دەستیان دایە مانگرتن و نارەزایەتی دەربڕین.
ئەم کرێکارانە کە ١٥٠ کەسن ماوەی ٢٠ساڵە کە ١٢ سەعات لە ڕۆژدا بە حەقدەستێکی کەمتر لە پەسەندکراوی قانوونی کار و بە بێ هیچ مەزایایەک کار دەکەن.
سەرەڕای هۆشداریی کرێکاران، خاوەنکاری ئەم کارخانە هیچ بایەخێکی بە داخوازیەکانیان نەداوە و وتوویەتی: مافی ئەوەتان پێنادەین هەرچیتان بوێت بیکەن!