فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتنی کرێکارانی کارخانە قەندی خۆی
هەینی ۰۹-۰۶-۱۴۰۳   |  30-08-2024

کرێکارانی کارخانەی قەند لە شارستانی خۆی، لە ناڕەزایەتیی بە لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەستەکانیان وهەڵسووکەوتی نەشیاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئەم کارخانەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەرمانان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە بەڕێوەبەرایەتیی کارخانە هەتا ئێستا چەندین جار بەڵێنی داوە کە بە کێشەکانیان ڕابگات، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو وادە و بەڵێنە، دۆخەکە هیچ باشتر نەبووە، بەڵکوو ناڕەزایەتیی توندی پێرسۆنێلی کارخانەێ بەدواوە بووە.